بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی داعشەوە پێشمەرگەیەک بریندار بوو
(0) /
ڕوانگە- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو، له ناوچه‌ی غه‌ڕه‌ی نێوان خورماتوو- كفری، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتوی شاری خورماتوو، به سه‌ختی بریندار بوو.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە:" به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی 9ی 2024، له ناوچه‌ی غه‌ڕه، بۆمبێكی چێندار، به پێشمه‌رگه‌یه‌كی فوجی ٣لیوای ١ی هاوبه‌شی سوپای عێراق ته‌قیه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یە پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی) دانیشتوی خورماتوو، قاچێكی له‌ده‌ست دا.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای ڕوانگە، لەئێستادا ئەوپێشمەرگەیە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک کراوە.
تێبينيێك بنێرە: