کەی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵدەبژێرێت؟
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان جارێکی دیکە کۆببنەوە و کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری بکەن.
سروە محەممەد وتی کە هەموو ئەگەرەکان بە ئاراستەی ئەوەیە هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێبکاتەوە و دانیشتنەکان تا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بەردەوام دەبێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار وەک پشکی کورد بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و تاکە کاندیدی ئەم حزبەش بەرهەم ساڵحە./.
تێبينيێك بنێرە: