دوو پێشنیاری نوێی بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی بافڵ تاڵەبانی


Jul 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە کۆبوونەوەی دوێنێی شاندەکەی پارتی و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوو پێشنیاری مەسعود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا بوو.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان جارێکی دیکە جەختی لە سەر ڕەتکردنەوەی بەرهەم ساڵح وەک کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کردووەتەوە.

پێشنیارەکانی مەسعود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی ئەوە بووە کە وەک بەرکەوتەی هەڵبژاردنەکان پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پارتی بێت و لە بەرانبەردا پۆستە وزارییەکانی یەکێتی لە بەغدا زیاد بکرێن.

پێشنیاری دووەمیش ئەوە بووە کە یەکێتی واز لە کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بێنێت و هەر دوو لا لە سەر کاندیدێکی هاوبەش بگەنە ڕێکەوتن./.