هەپەگە لە سەر هێرشەکەی تورکیا لە زاخۆ چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / هەپەگە


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی تورکیا لە زاخۆ ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هیچ هێزێکمان لەو ناوچەیەدا نییە کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا کراوە و ئەو ناوچەیەش لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە داگیر کراوە.

هەپەگە بە ئاماژە بە بوونی هێزەکانی پاسەوانی سنوریی عێراق و هێزە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕووداوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە کە نابێت کەس هەوڵ بدات ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئەنقەستانەی حکومەتی تورکیا بشارێتەوە./.