ئەدهەم بارزانی لە دژی تورکیا داوایەک لە خەڵک دەکات

(0) / / كوردستان / ئەدهەم بارزانی هێرشەکەی زاخۆ


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەدهەم بارزانی پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد کە تێیدا هاتووە بۆ ئەوەی کۆتایی بە بوونی تورکیا لە هەرێم بهێندرێت، پێویستە هاووڵاتیانی کوردستان شانبەشانی هاووڵاتیانی شارەکانی دیکەی عێراق دژی تورکیا ڕابوەستن.

لەو پەیامەدا هاتووە: بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەهیدکردنی 138 شەهیدی هاووڵاتی هەرێم لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو و هەروەها 9 شەهیدی دوێنێی زاخۆ بێنین، پێویستە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان شانبەشانی هاووڵاتیانی شارەکانی دیکەی عێراق دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕابوەستن.

هەر لە پاش هێرشەکەی چوارشەممەی زاخۆ، ئەدهەم بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: تۆپبارانکردنی ناحیەی دەرکار لە دەڤەری زاخۆ بە دەستی سوپای داگیرکار ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم و پێیان دەڵێم کە لە خاکی شەهیدان بچنە دەرەوە./.