هادی عامری بۆ سەدر: چاوپۆشی لە تۆمارە دەنگییەکە بکە

(0) / / ئاسیا / هادی عامری نوری مالیکی موقتەدا سەدر


Jul 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە سەرۆکی ڕەوتی سەدر کردووە چاوپۆشی لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بکات.

هادی عامری وتی کە داوا دەکەم موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر چاوپۆشی لە تۆمارە دزەپێکراوەکە بکات.

ناوبراو وتی کە بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و گێڕانەوەی سەروەریی نیشتمانی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پەلە بکرێت./.