فۆئاد حوسێن: ئەو شوێنانەی تورکیا هێرشیان بۆ دەکات شوێنی پەکەکە نین

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن


Jul 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە کێشەی پەکەکە و تورکیا کێشەیەکی ناوخۆیی خۆیانە و بەغدا لە نیگەرانییەکانی ئەنکەرە تێدەگات بەڵام ئەو شوێنانەی تورکیا هێرشیان بۆ دەکات شوێنی پەکەکە نین.

فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە ڕووداوی ڕاگەیاند کە بەغدا ڕێگا نادات لە خاکی عێراقەوە پەکەکە خۆی بەهێز بکات و هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ.

ناوبراو وتی کە بە پێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە، ئەو هاوینەهەوارەی زاخۆ کە لە لایەن تورکیاوە بۆردومان کرا چەکداری پەکەکەی لێ نەبووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە تا ئێستا حکومەتی تورکیا ڕوونکردنەوە یان داوای لێبوردنی لە سەر ڕووداوەکە نەبووە.

فۆئاد حوسێن وتی کە ئەو زانیارییە سەربازییانەی لە سەر جوگرافیا و چەک و مەوداکەی بە دەستمان گەیشتووە، پیشان دەدات کە تۆپبارانەکە کاری تورکیا بووە نەک پەکەکە./.