بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە سلێمانی کوژرا
(0) /
دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە سلێمانی کوژراوە.
دەزگای هەواڵگری تورکیا ناسراو بە میت، ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەم وڵاتە پاش شوێنگریی خەدیجە هزەر ناسراو بە پەروین زیلان، لە هەڵمەتێکدا ناوبراویان کوشتووە.
تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسەش ئەندامی باڵای پەکەکە و بەرپرسی جموجوڵەکانی لە سلێمانی بووە.
چالاکییەکانی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە ناوچەی سلێمانی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ڕووی لە زیادبوون کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: