عامری داوایەک لە سەدر و لایەنەکانی شێعە دەکات

(0) / / ئاسیا / هادی عامری سەید موقتەدا سەدر


Jul 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر کرد کە بە دوور لە هەر چەشنە ئاڵۆزییەک کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە " داوا لە برایانی هاوبەشی نیشتمانی لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر و ئەوەی کە گیانی گەلی عێراق بۆی گرنگە، دەکەن کە ئارامی و پشوودرێژییان هەبێت و بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بیر لە لێک تێگەیشتن و وتووێژ بکەنەوە ".

ناوبراو جەختیکردەوە کە ناکۆکییەکان هەرچی زیاتریش بێت بە ڕێگای وتووێژ و بە دوور لە کەشی ئاڵۆزی چارەسەر دەکرێت.

عامری ڕایگەیاند کە " ئەوەی کە لە وڵاتدا دەگوزەرێت لە چوارچێوەیەکی دیمۆکراتییە بەڵام گەلی عێراق بە ترس و دڵەڕاوکێوە لەو پیلانگێڕییە دەڕوانێت کە لە وڵاتدا کەوتووەتەڕێ و ڕەنگە لێکەوتەکەی ڕژانی خوێنی ڕۆڵەکانی خەڵک بێت ".

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕژانی خوێنی عێراقییەکان بە خەونی دوژمنان ناو برد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی ئاشتییانەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای لێک تێگەیشتن و پاشەکشەی بەرانبەر و ڕێزگرتن لە یاسا هەوڵ بدەن.

ناوبراو وتی کە عێراق بە هەلومەرجێکی گونجاودا تێپەڕ نابێت و هەمووان دەبێت ڕێگری لە زیاتربوونی کێشە و ئێش و ئازار و چاوەڕوانییە بێ سوودەکان بکەن./.