ئایا سەدر لە ئێران نیشتەجێ دەبێت؟

(0) / / ئاسیا / عێراق ئێران سەید موقتەدا سەدر


Apr 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە وازهێنانی سەید موقتەدا سەدر دەبێتە هۆی بۆشایی سیاسی و سەبارەت بە دەنگۆی نیشتەجێبوونی سەدر لە ئێرانیش وتی کە ئێران وڵاتی دووەمی موقتەدا سەدرە.
محەممەد کازم ئالی سادق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی الشرقیە وتی کە وازهێنانی سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە چالاکییە سیاسییەکان دەبێتە هۆی بۆشایی سیاسی و سەرقاڵی وتووێژین کە ناوبراو چالاکییەکانی دەست پێبکاتەوە.
باڵیۆزی ئێران سەبارەت بە هەڵپەساردنی یەک ساڵەی چالاکییەکانی ڕەوتی سەدر وتی کە سەدر ئازادە چۆن بڕیار دەدات بەڵام هیوادارین کە وەها ڕوو نەدات.
ئالی سادق سەبارەت بەو دەنگۆیانەش کە باس لەوە دەکەن سەدر لە ئێراندا دەمێنێتەوە، وتی کە زانیاریم لە سەر ئەمە نییە بەڵام هەر کات داوای سەردان و مانەوە لە ئێران بکات بە گەرمی پێشوازیی لێدەکرێت./.