نەوەی نوێ لە سەر داوای خۆپێشاندان وەڵامی بەرپرسێکی پارتیی دایەوە

(0) / / كوردستان / نەوەی نوێ


Aug 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە جەعفەر ئیمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە نەوەی نوێ وتی کە نازانین بۆ داوای خۆپێشاندان دەکەن، وتەبێژی ئەو جوڵانەوەیە وەڵامی دایەوە.

همیداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە وەڵامی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا وتی: کاتێک تۆ مووچەی خەڵک نادەیت، سەدان هەزار گەنج بێکارن، خەڵک لە دۆخێکی خەراپدایە، کاسبکار دەیان جۆرە باجی لە سەرە، بەنزین و سووتەمەنیت کردووە بە سێ هێندە، لە سەرو ئەمانەشەوە هەڵبژاردنیش دوادەخەن.

ناوبراو وتی: ئایا ئێمە و خەڵکیش هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لە بەردەستە بۆ گۆڕانکاری و گوشار و باشترکردنی دۆخی کوردستان، بەدەر لە خۆپێشاندان؟

وتەبێژی نەوەی نوێ لە کۆتاییدا داوای کردووە کە بەرپرسە باڵاکەی پارتی وەڵامیان بداتەوە کە چی بکەن؟/.