پێنج ئەندامی خێزانێک لە ئێران بە دەستڕێژی گولە کوژران

(0) / / ئاسیا / ئێران


Mar 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە قەزای کەنگان سەر بە پارێزگای بوشەهری ئێران کەسێک 5 ئەندامی خێزانێکی بە دەستڕێژی گولە کوشت، ئەوەش پاش ڕەتکردنەوەی داواکاری هاوسەرگیری لە گەڵ کچێکی ئەو خێزانە بووە.

داواکاری گشتی پارێزگای بوشەهر ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەنگان لەم پارێزگایەدا بووە.

عەلی حوسێن پور ڕایگەیاندووە کە لەو ڕووداوەدا سێ کچی تەمەن 14، 18 و 21 ساڵ، هەروەها پیاوێکی گەنج و داپیرەی ئەوان کە تەمەنی 75 ساڵ بووە، کوژراون.

وتیشی کە بکوژەکە لە خزمانی نزیک لەم خێزانە بووە و داوای هاوسەرگیریی لە یەکێک لە کچەکانیان کردووە بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە و پەنای بۆ ئەم تاوانە هێناوە./.