سەرچاوەیەکی ئاگادار: سەدر و عامری کۆتایی ئەم هەفتە لە نەجەف کۆدەبنەوە

(0) / / ئاسیا / هادی عامری موقتەدا سەدر


Aug 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاند کە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرۆکی ڕەوتی سەدر کۆتایی ئەم هەفتەیە لە نەجەف کۆدەبنەوە.

سەرچاوەکە بە پێگەی " بغداد الیوم " ی ڕاگەیاندووە کە هادی عامری و موقتەدا سەدر کۆتایی ئەم هەفتە کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەش لە شاری نەجەف دەبێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، پەیوەندییەکانی هادی عامری لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر باشە و هیچ کات هێڵی ڕاستەوخۆی پەیوەندییەکانی نێوانیان نەپچڕاوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە سەرەتا وتووێژی نێوانیان لە ڕێگای تەلەفوونەوە بێت.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەم ماوەیەدا کۆبوونەتەوە و هەواڵی ئەو کۆبوونەوەش بە هۆی هەلومەرجی هەستیاری عێراقەوە ئاشکرا نەکراوە./.