ڕەوتی سەدر سکاڵای لە سەر هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تۆمار کرد

(0) / / ئاسیا / ڕەوتی سەدر


Aug 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە پێی بەڵگەیەک کە لە میدیاکاندا بڵاو بووەتەوە، ئەمینداری گشتی ڕەوتی سەدر سکاڵای لە سەر هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تۆمار کردووە و داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کردووە.

نەسار ڕۆبەیعی لە سکاڵاکەیدا داوای هەڵوەشانەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقی کردووە.

ناوبراو هەروەها داوایکردووە کە سەرۆک کۆمار بە پێی مادەی 64 ی دەستووری عێراق، وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات./.