سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق هەڵوێستی خۆیی لە سەر گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / ڕەوتی سەدر دادگای فیدراڵیی عێراق


Sep 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق وتی کە لە سەر گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی دەست لە کار کێشراوی ڕەوتی سەدر، سەرۆکی دادگای فیدراڵی ناتوانێت بۆچوونی خۆی بڵێت لە بەر ئەوەی کە پێویستی بە وتووێژی سەرجەم ئەندامانی دادگا هەیە و بەو هۆیەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی دەستووری لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێت.

جاسم محەممەد عەبود وتی کە چەند داوایەکی یاسایی لەو بارەیەوە تۆمار کراوە کە هەندێک لەوان ڕەتکراونەتەوە، لە بەر ئەوەی کە شێوازی تۆمارکردنیان هەڵە بووە، لە کاتێکدا داوای یاسایی دیکە ماوە کە تۆمار دەکرێت و لەو کاتەدا تاوتوێ دەکرێت.

ناوبراو وتی کە ئەو داوایانەی کە تۆمار کراون لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە نەبوون بەڵکوو لە لایەن هەندێک لایەنەوە بووە کە هیچ پەیوەندییەکی یاساییان لە گەڵ ئەم پرسەدا نییە./.