پارتی دیسانەوە ڕووی لە سەدر کردەوە

(0) / / كوردستان / پارتی ڕەوتی سەدر


Sep 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

کادیرێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە حزبەکەی لە هەر کابینەیەکدا کە ڕەوتی سەدری تێدا نەبێت بەشداری ناکات.

ڕێبین سەلام ڕایگەیاند کە لایەنە کوردییەکان لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە سیناریۆی ساڵی 2018 لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دووبارە نەکرێتەوە و بە یەک کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماردا بکەن.

ناوبراو وتی کە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێبکاتەوە لایەنە کوردییەکانیش کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەناسێنن.

ڕێبین سەلام وتی کە پارتی لە هەر کابینەیەکدا کە ڕەوتی سەدری تێدا نەبێت بەشداری ناکات لە بەر ئەوەی کە پێی وایە ئەو کابینەیە تەمەنی کورت دەبێت.

وتیشی کە نابێت هیچ لایەنێک پەراوێز بخرێت و ئەگەر هەڵبژاردنەکان دووبارە بکرێتەوە دەبێت سەرجەم لایەنەکان پابەندی قبووڵکردنی ئەنجامەکەی بن./.