سەدر جوڵەی نوێی دەبێت

(0) / / ئاسیا / ڕەوتی سەدر محەممەد شیاع سودانی


Oct 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ شەقامەکانی بەغدا و پەرەسەندنی بۆ پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق نزیکە.

یەکێک لە سەرکردەکانی ڕەوتی سەدر کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە کە سەرکردایەتی ڕەوتی سەدر بە جیدی تاوتوێی گەڕانەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بۆ بەغدا و پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاست دەکات بە تایبەت بە پێی نزیکبوونەوە لە چلەی کوژراوەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە کە ڕەوتی سەدر ناڕەزایەتییەکان بەهێزتر دەکات تا ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی بکات، ڕەوتی سەدر ڕێگری لەمە دەکات و گەڕانەوەی سەدرییەکان بۆ شەقامەکان نزیکە.

ئەو سەرکردەی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە کە ئامادەکارییەکان بۆ ئەم مەبەستە بەرەو کۆتایی دەڕوات و ناڕەزایەتییەکانی ئەمجارە جیاوازتر لەوەی پێشوو دەبێت./.