سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا

(0) / / ڕاپۆرت / بەغدا محەممەد شیاع سودانی ئەمریکا عێراق


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دەستیپێکرد و محەممەد شیاع سودانی سەردانەکەی بە قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن ناو بردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا جەختیکردەوە کە ئەم سەردانە لە هەلومەرجی هەستیاری ناوچەکە و پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەمریکا و گۆڕانکارییەکانی غەززە و نیگەرانییەکان لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئامانجی سەردانەکەی گەیاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە بۆ قۆناغێکی نوێ لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی ستراتیژی.
سودانی ڕایگەیاند کە لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە هەلومەرجی هەستیار و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ڕۆڵی هاوبەشی بەغدا و واشنتن بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان وتووێژ دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم سەردانە پیشاندەری خواستی بەدیهاتنی هاوبەشییەکی ستراتیژییە لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێزگرتنە لە سەروەری و دەسەڵاتی عێراق.
لە سەردانەکەی سودانیدا شاندێکی حکومی و پەرلەمانی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکان لە گەڵ ئەمریکییەکان دانوستان دەکەن.