لایەنە سیاسییەکانی شێعە دوو پێشنیاری نوێیان بە سەدر داوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر چوارچێوەی هاوئاهەنگی هادی عامری


Aug 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

لایەنە سیاسییەکانی شێعە کە بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ناسراون، چەندین پێشنیاریان بە مەبەستی ڕێکەوتن داوەتە سەرۆکی ڕەوتی سەدر.

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ڕێگای هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحەوە بە مەبەستی ڕێکەوتن و کۆتایی هێنان بەم چەقبەستوویە سیاسییەی عێراق چەند پێشنیارێکی داوەتە موقتەدا سەدر.

بە پێی ئەو پێشنیارانەش، چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئامادەیە محەممەد شیاع سودانی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران بە کەسێک بگۆڕێت کە ڕەزامەندی سەدری لە سەر بێت.

بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە ناوی 5 کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەدر بدرێت و ناوبراو ڕەزامەندی لە سەر یەکێک لەوان دەرببڕێت.

هاوکات چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕەزامەندیشی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربڕیوە، بە مەرجێک کە سەرەتا حکومەت پێک بهێندرێت و پاشان پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە ببات.

پێشنیارەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕادەستی سەدر کراوە بەڵام ناوبراو تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە./.