بە هۆی ئاژاوەگێڕی سەدرییەکانەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / ئاسیا / سەدر


Aug 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدراڵیی عێراق لە بڕیارێکدا چالاکییەکانی خۆیان بە هۆی ئاژاوەگێڕی و مانگرتنی سەدرییەکانەوە ڕاگرت.

لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقدا هاتووە کە ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەک بە هۆی ئاژاوەگێڕی و مانگرتنی لایەنگرانی سەدەرەوە کە داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە ڕێگای ناردنی نامەی هەڕەشەوە دەکەن، بەڕێوەچوو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بەشداربووان لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر ئەم هەنگاوە نایاساییە، ئیش و کارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادگای فیدراڵی و داداگاکانی دیکە ڕابگرن و حکومەت و لایەنی سیاسی پاڵپشتیشی بە بەرپرسیاری ئەم دۆخە دەزانن.

لایەنگرانی سەدر لە قۆناغێکی دیکەی ئاڵۆزی و ئاژاوەگێڕییەکانی خۆیان گەیشتنە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و بە هەڵدانی خێمە مانگرتنی خۆیان ڕاگەیاند./.