بافڵ تاڵەبانی بە فەرمی بووە سەرۆکی یەکێتی
(0) /
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سیستەمی هاوسەرۆکیی هەڵوەشاندەوە و بافڵ تاڵەبانی بە فەرمی بووە سەرۆکی ئەم حزبە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممە 28 ی ئابی 2022 ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان وەک سەرۆکی ئەم حزبە دیاریکرا.
بافڵ تاڵەبانی پێشتر لە دیداری یەکێتی لە لایەن بەشداربووانەوە وەک سەرۆکی یەکێتی دیاریکرابوو و کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ پاڵپشتی ئەو بڕیارە بە پێی یاسا ناوخۆییەکانی یەکێتی بووە./.
تێبينيێك بنێرە: