عەبادی داوای پێکهێنانی حکومەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / حەیدەر عەبادی


Sep 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق داوایکرد کە نەخشەڕێگایەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە لایەن حکومەتێک بە هەموو دەسەڵاتێکەوە ئامادە بکرێت.

حەیدەر عەبادی کە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نەسر دەکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ئاماژە بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بەوەی کە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە ڕیزی دەسەڵاتەکانیدا نییە، داوایکرد کە بە پێی مادەی 64 ی دەستوور دەستپێشخەرییەک بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو دەستپێشخەرییە دەبێت نەخشەڕێگایەک و ڕێکەوتنێکی سیاسی بێت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پەسەندکردنی یاسای پەیوەندیدار و پێکهێنانی دامەزراوە تایبەتەکانی لە گەڵ حکومەتێک بە تەواوی دەسەڵاتەکان و پاشان هەڵوەشانەوەی پەرلەمان.

عەبادی جەختیکردەوە کە ئاشتی و ئاسایش و پێشکەوتن بە گەورەترین ئەولەویاتی عێراق دادەنرێت کە لە بەرژەوەندی هەمووان دەبێت./.