حەیدەر عەبادی بەرگری لە مووچەخۆرانی کورد دەکات
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە گەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبووە.
حەیدەر عەبادی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانیدا ڕایگەیاند کە سەروەت و سامانی عێراق بۆ هەموو عێراقییەکانە و نابێت یەکێک مووچە وەربگرێت و ئەوی دیکە مووچە وەرنەگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تەرخانکردنی سامانی عێراق دەبێت بە بێ جیاوازی بۆ هەموو عێراقییەکان بێت و شتێک نییە بە ناوی هاووڵاتی پلە یەک یان پلە دوو.
عەبادی ڕایگەیاند کە پێنەدانی مووچە بە شێوەیەک لە شێوەکان سزادانە و پێویستە داهاتی عێراق بە یەکسانی کۆبکرێتەوە و بە یەکسانیش دابەش بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: