عەبادی هۆشداری بە سودانی دەدات

(0) / / ئاسیا / حەیدەر عەبادی


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر بە توندی هۆشداری داوەتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق و داوای کردووە کە بەپەلە کار بۆ گەڕانەوەی پێگەی دینار لە بەرامبەر دۆلار بکرێت.

حەیدەر عەبادی کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە، هۆشداریی لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار داوە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت حکومەت بەپەلە چارەسەرێک بدۆزێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: دوو ساڵ بەر لە ئێستا سەرەڕای ڕێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار، دژی ئەو بڕیارە بووم و ئێستا لە سەر مەترسی لاوازبوونی ئابوریی وڵات هۆشداری دەدەم، بە تایبەت کە داهاتە نەوتییەکانی عێراق لە ساڵی 2022 زیاتر لە 150 هەزار ملیار دیناری تێپەڕاندووە و زیاتر لە کۆی گشتی داهاتەکان لە ساڵانی 2015 تا 2017 بووە.

عەبادی ڕایگەیاند کە زیاتربوونی داهاتەکانی وڵات دەبێت لە بەرژەوەندی خەڵکدا بێت نەک ئەوەی کە کێشەکانی ئەوان زیاتر بکات./.