ئەندامێکی باڵای پارتی وەڵامی پێشنیاری نوێی سەدرییەکانی دایەوە

(0) / / كوردستان / جەعفەر ئیمینکی


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کورد و سوننە بە کشانەوەیان لە پەرلەمان دەتوانن هەڵوەشانەوەی بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەڵامی دایەوە.

جەعفەر ئیمینکی وەڵامی موقتەدا سەدر و ڕەوتەکەیی دایەوە و وتی کە لە ڕێگای سۆشیاڵ میدیا و تویتەوە پەیامەکانی ناگات و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان پێویستی بە وتووێژ و ڕێکەوتن هەیە.

ناوبراو سەبارەت بە کشانەوەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەو بابەتە و هەروەها هەڵوەشانەوەی پەرلەمان زۆر گرنگن و ناکرێت بە تویت و لە سەر سۆشیاڵ میدیا قسەی لە سەر بکرێت، پەیام بە ڕێگای سۆشیاڵ میدیا ناگات، هەڵوەشانەوەی پەرلەمان ڕێگای دەستووری و سیاسیی هەیە و ڕێگا سیاسییەکەشی دەبێت بە ڕێکەوتن بێت.

ئیمینکی وتی کە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بە کشانەوەی پارتی و لایەنەکانی دیکە ناکرێت و ئەوە ڕێگایەکی درووست نییە بەڵکوو دەبێت بە وتووێژ و ڕێکەوتنی لایەنەکان ئەو کارە بکرێت./.