پارتی لە سەر دۆسیەی سەرۆک کۆمار هەواڵێکی نوێی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەعفەر ئیمینکی


Sep 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق یەک کاندیدی هاوبەشیان دەبێت.

جەعفەر ئیمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە لێک تێگەیشتنی باش لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە سەبارەت بە دۆخی عێراق و بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریش یەک کاندیدی هاوبەشیان دەبێت.

ناوبراو وتی کە دۆخی عێراق لەو ئاستەدا نییە کە پارتی و یەکێتی لە سەر پۆست ناکۆکی لە نێوانیاندا هەبێت.

ئیمینکی وتی کە پارتی شەڕ بۆ پۆست ناکات بەڵکوو لە سەر کورسی شەڕ بۆ پرسی کورد دەکات نەک بۆ حزب./.