لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی چی گوزەرا؟
(0) /
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا بە هاوبەشی لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان تەمەنی پەرلەمانی کوردستان درێژ بکرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێکەوتنی نوێ کراوە لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە پەیوەندی بە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و پرسی کورد لە بەغداوە هەیە.
هەندێک زانیاری میدیایی باس لەوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بەشێک لە ئەندامان دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بوون و بەشێکی دیکە لەوان لە گەڵیدا بوون، بەڵام دواتر بە زۆرینە بڕیار درا کە لە گەڵ پارتی و گۆڕان تەمەنی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی باس لە نووسینەوەی دەستووری هەرێم لەم خولە و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کراوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای یەکێتی و پارتی بۆ وتووێژ لە سەر ئەم پرسانە لە هەولێر کۆببنەوە./.
تێبينيێك بنێرە: