پارتی: کاندیدی هاوبەشمان لە گەڵ یەکێتی نییە

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Sep 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان نوێترین هەڵوێستی خۆیی لە سەر کاندیدی هاوبەشی سەرۆک کۆمار لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاند.

وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە هیچ کاندیدێکی هاوبەشمان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نییە.

مەحمود محەممەد وتی کە وتووێژ لە گەڵ سەرجەم لایەنەکان بەردەوامە بەڵام لە گەڵ یەکێتی کاندیدی هاوبەشمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نییە.

داواشیکرد کە لایەنەکان بۆ دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق ڕێگاچارەیەک بدۆزنەوە./.