بارزانی و تاڵەبانی کۆدەبنەوە
(0) /
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 19 ی ئەیلولی 2022 سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆک کۆمار و چەند پرسێکی ناوخۆیی کوردستان کۆببنەوە.
ماڵپەڕی درەو میدیا ڕایگەیاندووە کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەچێتە پیرمام و لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕەنگە ئەمە دوا کۆبوونەوە بێت بۆ ڕێکەوتنی هەر دوو حیزب لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار و پشکی کورد لە کابینەی داهاتووی عێراق.
پێشتریش ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای کوردەوە ڕایگەیاندبوو کە پارتی و یەکێتی لە ڕێکەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە و ئەم ڕێکەوتنەش بە تەنیا لە سەر پرسی سەرۆک کۆمار نییە و گشتگیر دەبێت. هەندێکیش باس لەوە دەکەن کە ڕێکەوتنێکی نوێی ستراتیژی هاوشێوەی ڕێکەوتنەکەی ساڵی 2005 ی نێوان سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی و سەرۆکی پارتی واژۆ دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: