وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / وەزارەتی پلاندانانی عێراق


Sep 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە وەڵامی ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەماندا ڕایگەیاند کە ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 5 ملیۆن و 884 هەزار و 23 کەسە کە ڕێژەی لە سەدا 14 ی دانیشتووانی عێرا پێک دێنن.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پشکی کورد لە عێراق بە ڕێژەی لە سەدا 12.67 دیاری کرابوو.

ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە وەڵامی پرسیاری نەرمین مەعروف ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەماندا بووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چەند ساڵێکە وێڕای درووستکردنی ئاستەنگی بەردەوام بۆ پێنەدانی شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی بە بێ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق، پشکی هەرێم بە کەمتر و بە ڕێژەی لە سەدا 12.67 دیاری کراوە./.