بەرپرسێکی پارتی: ڕێکەوتنی سەرۆک کۆمار نەکراوە

(0) / / كوردستان / ڤیان سەبری بەرهەم ساڵح


Sep 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی کە لە گەڵ یەکێتی ڕێکەوتنی دەستنیشانکردنی کاندیدی هاوبەشی سەرۆک کۆمار نەکراوە.

ڤیان سەبری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە هێشتا پارتی و یەکێتی لە سەر بوونی یەک کاندیدی هاوبەش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

ناوبراو وتی کە بڕیاری پەیوەندیدار لە پەرلەمانی عێراقەوە دەدرێت.

ڤیان سەبری وتی کە یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە پێویستی بە ڕێکەوتنی سیاسی لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی کە بە بۆچوونی من ئەگەر تا ئەم کاتە لە پەرلەمان دەنگدان بکرێت، بەرهەم ساڵح سەرکەوتوو نابێت./.