عۆمان چوار مەرج بۆ ئیسرائیل دیاری دەکات

(0) / / ئاسیا / عۆمان ئیسرائیل


Oct 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە ڕژێمی ئیسرائیل داوایکرد عۆمان هەرێمی ئاسمانیی بە ڕووی فڕۆکەکانیدا بکاتەوە، عۆمان بۆ ئەو مەبەستە چوار مەرجی دیاری کردووە.

پێشتر سعوودیە لە میانەی سەردانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەها ئاسانکارییەکی بۆ فڕۆکە ئیسرائیلییەکان کردووە بەڵام ئەو پرۆژەی کە مەبەستی ئیسرائیلە، تەنیا لە ڕێگای ڕەزامەندی عۆمانەوە تەواو دەبێت.

عۆمان بۆ کردنەوەی هەرێمی ئاسمانیی خۆی بە ڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل چوار مەرجی دیاری کردووە کە بریتین لە: بەرپرسانی حکومەتی عۆمان پشکنین بۆ ئەو فڕۆکانەی ئیسرائیل بکەن کە بە ناچاری لە فڕۆکەخانەکانی عۆمان دەنیشنەوە، تەنیا گەشتە بازرگانی و ناسەربازییەکان دەتوانن بە سەر ئاسمانی عۆماندا تێپەڕ ببن، عۆمان مافی داخستنی سنوری خۆیی هەیە، فڕۆکەی بەرپرسانی ئیسرائیلی تەنیا لە هەندێک کاتدا دەتوانن لە فڕۆکەخانەکانی عۆمان بنیشنەوە./.