لە سەید سادق ماتەمینی گشتی ڕاگەێندرا

(0) / / كوردستان / سەید سادق


Oct 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی کوژرانی 5 پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەپۆلێکی ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارەکانی سەری هەڵداوە. ئەم حکومەتە بەرامبەر بە گیانی هاووڵاتیان لەوپەڕی کەمتەرخەمیدایە.

قایمقامی قەزای سەید سادق بە بۆنەی گیان لە دەستدانی ئەو 5 پێشمەرگەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە قەزاکە ڕاگەیاند.

حکومەتە حزبییەکەی هەرێمی کوردستان ئەوەندە لە خەمی هەولێر و دهۆکدایە، ساڵانێکە گوێ لە داواکاری ڕەوای خەڵکی ناوچەکانی دیکە بە تایبەت بۆ درووستکردنی ڕێگای سەرەکیی کەلار – دەربەندیخان ناگرێت و ئەم ڕێگایە بە ڕاستی بووەتە ڕێگای مەرگ. ئایا ناردنی پەیامی سەرەخۆشی لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە ئێش و ئازاری بنەماڵەی ئەو 5 پێشمەرگەیە ساڕێژ دەکات؟