کارەساتێکی مرۆیی لە ئەندونیزیا / لە یارییەکی تۆپی پێدا بە سەدان کەس کوژران و برینداربوون
(0) /
هێرشی هاندەرانی یانەیەکی وەرزشی لە یارییەکی تۆپی پێی ئەندونیزیا و شەڕ و پێکدادانیان لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان و هاندەرانی یانەی بەرامبەر، زیاتر لە 300 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
میدیاکانی ئەندونیزیا بەرەبەیانی یەک شەممە هەواڵی ڕوودانی کارەساتێکی مرۆییان لە میانەی بەڕێوەچوونی یارییەکی تۆپی پێ لە دوورگەی جاوە ڕاگەیاند.
کاتێک کە یاری نێوان دوو یانەی تۆپی پێی " کرۆساهان ئارێما " و " پرێسبایا سورابایا " لە یاریگای " کانجورۆهان " لە ناوچەی مالانگ لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی جاوە کۆتایی هات، دۆخەکە ڕووی لە ئاڵۆزبوون کرد.
پۆلیسی جاوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لایەنگرانی یانەی دۆڕاو ڕژاونەتە ناو زەوی تۆپی پێ و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنیان پەنایان بۆ گازی فرمێسک ڕێژ هێنا.
" نیکۆ ئەفینتا " بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەم دوورگەیە ڕایگەیاند کە لە میانەی ئەو ئاڵۆزییەدا لانیکەم 127 کەس گیانیان لە دەست داوە و 188 کەسی دیکەش بریندار بوون./.
تێبينيێك بنێرە: