لە ئەمریکاوە داوای سزادانی سعوودیە دەکرێت

(0) / / ئەمەریکا / سعوودیە ئەمریکا


Oct 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

گرووپێک لە سیاسەتمەدارانی ئەمریکی بە پێی بڕیارەکەی ئەم دواییەی کۆمەڵەی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بۆ دابەزینی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت، داوای سزادانی سعوودیەیان کردووە.

بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ دابەزاندنی دوو ملیۆن بەرمیل وەبەرهێنانی ڕۆژانەی نەوت، ئەمریکای لە دژی سعوودیە هێناوەتە دەنگ.

ڕیچارد بلۆمنساڵ ئەندامی ئەنجومەنی پیران و ڕو کانا ئەندامی گۆنگرێسی ئەو وڵاتە سعوودیەیان بە هاوکاریکردنی ڕووسیا تۆمەتبار کردووە و ڕایانگەیاندووە کە ئامانجی ڕیاز زیاترکردنی داهاتی نەوتی مۆسکۆ بووە.

ئەو دوو سیناتۆرە ئەمریکییە داوایانکردووە کە واشنتن بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک سزای سعوودیە بدات./.