ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە بەر هێرشێکی ڕۆکێتی

(0) / / ئاسیا / ناوچەی سەوزی بەغدا


Oct 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوکات لە گەڵ ئامادەکارییەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە بەر هێرشێکی ڕۆکێتی.

سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵی هێرشی ڕۆکێتییان بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا پشتڕاست کردووەتەوە.

سەرچاوەیەکی میدیایی ڕایگەیاندووە کە 4 ڕۆکێت ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە بە 9 ڕۆکێت هێرش کراوەتە سەر ناوچەی سەوز و چەندین کەس لە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.

هێرشەکە هەروەها زیانی بە مزگەوتێک لە ناوچەی عەلاوی گەیاندووە./.