هەسەدە باس لە مەترسییەکی گەورە دەکات

(0) / / ئاسیا / هەسەدە مەزڵوم کۆبانی


Oct 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنکەرە هۆشدارییدا و بە مەترسییەکی گەورەش بۆ داهاتووی سوریا ناوی برد.

مەزڵوم کۆبانی بە ڕۆژنامەی " شرق الاوسط " ڕاگەیاند کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق بە هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر داهاتووی سوریا دادەنرێت.

ناوبراو وتی: ئاساییکردنەوەی تەواوی پەیوەندییەکانی تورکیا و حکومەتی بەشار ئەسەد بە دوور لە هەر چارەسەرێکی سیاسی دەبێت.

مەزڵوم کۆبانی وتی کە سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا دەبێت لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدا بوەستنەوە.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات وتی کە سەرجەم وڵاتانی کاریگەر لە دۆسیەی سوریا بەو ئەنجامە گەیشتوون کە هەر چالاکییەکی سەربازیی سوپای تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە کارەساتی بە دواوە دەبێت.

وتیشی کە سوپای تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوو 70 هێرشی لە ڕێگای درۆنەوە لە دژی خەڵکی ئاسایی و فەرماندە مەیدانییەکانی شەڕی دژ بە داعش هەبووە./.