موسەنا ئەمین: ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا سوودی بۆ خەڵک نابێت
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر بودجە سوودی بۆ خەڵک نابێت لە بەر ئەوەی کە پاشەکەوتی مووچە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
موسەنا ئەمین لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند کە حەسەن کەعبی جێگری سەرۆژی پەرلەمانی عێراق دەستکاری ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەی هەرێم و ناوەندی کردووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە شاندەکەی هەرێم سرنجیان خستووەتە سەر داهاتی حکومەت نەک خەڵک و بە پێی ڕێکەوتنەکەش تێکڕای ساڵەکە یەک تا دوو ترلیۆن دینار لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان./.
تێبينيێك بنێرە: