چارەسەرکردنی پرسی مووچە تەنها لەبەرژەوەندی مووچەخۆران نەبوو

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگه مووچه موسەنا ئەمین


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ دکتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: فراکسیۆنەکەمان لەگەڵ، حاکم جاسم  سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق، کۆبوینەوە و ئامانجی کۆبونەوەکەشمان دوو ئامانجی سەرەکی بوو.

وتیشی:  ئامانجی یەکەمیان ئەوبو، لەبری هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و تیمی یەکگرتوو وە پارێزەرەکانی و سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان، سوپاسێکی تایبەتی بەڕێزیان بکەین لە پای ئەو بڕیارانەی کە خۆی و ستافی مەحکەمەکەی توانیان زیاتر لە دەساڵ کات بۆ ئێمە بگەڕێننەوە چ وەک و خەڵک چ وەک و نوێنەرانی خەڵک، چونکە ئەوان توانیان لە ڕێگەی بڕیارەکانیانەوە بە یەکجاری گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربکەن و نەهێڵن ئەو پرسە ببێتە مادەی تەفرەدان و ڕێکەوتنی سیاسی لە نێوان هەرێم و بەغداد. 

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕونیشیکردەوە: چارەسەرکردنی پرسی مووچە تەنها لەبەرژەوەندی مووچەخۆران نەبوو، بەڵکو هۆکارێکە بۆ وەگەڕخستنی بازاڕ و هەموئەوکەسانەشی لێی سودمەند دەبن کە مووچەخۆرنین.

دکۆر موسەنا باسی لەوەش کرد: بڕیارەکەی دادگایی فیدراڵی توانی پرسی مووچە لە پرسێکی سیاسییەوە بکات بە ماددەیەکی دەستووری کە ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ خەڵکی کوردستان.

دکتۆر موسەنائەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرایشی کرد:  پرسی مافی واریسانی شەهیدان و زندانیانی سیاسی و خانەنشینان و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، ئامانجی دووەمی سەردانەکەمان بوو، کە هەموئەوانە پرسی تەواو نەکراون و دەبێت دادگا ئەوانەش یەکلایبکاتەوە، چونکە لەئەنجومەنی نوێنەران ئەم پرسانە بەهۆکاری سیاسی هەر دوادەخرێن و چارەسەریان بۆ نادۆزرێتەوە و قسەیان لەبارەوە ناکرێت. 

دکتۆر موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆکی دادگا پێی ڕاگەیاندنین کە دەکرێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکەدا دیسانەوە سەردانی سەرۆکی دادگا بکەنەوە بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە  لەوەی کەئایە بۆ چارەسەرکردنی ئەوپرسانە پێویست دەکات سکاڵای نوێ تۆماربکەن یاخود ئەو بڕیارانەنەی پێشو کەدراون بەسن بۆئەوەی ئەو پرسانەش یەکلای بکرێنەوە