ڕۆشنبیریی هەڵبژاردن؛ فێنک بوونی کەش و هەوا بانگەشەی هەڵبژاردن گەرمتر دەکات/ نەوزاد ساڵح
(0) /
ڕوانگە - ئامانج لە دەنگدان و بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن کاڵ کردنەوەی ڕووبەری پشتاوپشت و هێنانەکایەی حوکمی نوێنەرایەتیە، ئەمەش لە ڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە کە ئەفسانەی هەموو ئەم تەقەلایانە بۆ بەدەست هێنانی کورسی نوێنەرایەتیە لەپەرلەمان بێت یا لەئەنجوومەنە خۆجێیەتیەکان ، هەر ئەمەش رێگا دروستەکەیە کەدوورمان دەخاتەوە لە توندڕەوی و ڕکابەریی ناڕەوا.
هەڵبژاردن هەنگاوێکی شارستانیانەیە و تەوژمی دیکتاتۆریەت کەم دەکاتەوە و لەدەرئەنجامی ململانێی لیست و بەربژێرەکان دەستەیەکی هەڵبژێردراو لەلایەن گەلەوە ئەرکی نوێنەرایەتی وەردەگرن کە پێویستە گوزارشت لە دەنگ و ڕەنگی هەموان بکەن، لێرەوە دەتوانین بڵێین هەڵهێنانی هەنگاوی دیموکراتیانە وئاشتیانە لەهەڵبژاردنێکدایە کە خواستی زۆرینەی لەسەربێت، بەشێک لە پێش کەوتنی گەلانی دنیا هەرلەم ئەزموونەوە هەنگاوە سەرەتاییەکانیان ناوەو بە خەباتی جەماوەریی دەنگدان و هەڵبژاردن ڕەگەزە بەهێز و هاوسەنگەکانیان دیاری کردوە تا بتوانن داکۆکی لەمافی گشتی بکەن.
.................................................................... لەم بەشەدا باسی ئەو بنەمایانە دەکەین کە (ئاکار و ڕەفتاری تایبەت بە بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردن) دەیانگرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداربیت لە بانگەشە وهەڵمەتێکی هەڵبژاردندا بەشێوەیەکی دروست و شارستانیانە کۆمەڵێک بنەمای ڕەفتار هەیە کە زەروورە پەیڕەو بکرێن و لەپڕوپاگەندەو وتار و دروشمی گەرمی بانگەشەدا بەکاریان بهێنیت دوورلە ڕوشاندنی هەستی بەرامبەر، بەوهیوایەی خزمەتێک بێت بەپرۆسەکە:-
١- پێویستە ڕێز لەماف وئازادی ڕادەربڕین و بەرنامەی قەوارە و پارتەکان و کاندیدەکان بگیرێت.
٢- زەمینەی لەبار بۆ شوێن و کاتی بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردن بڕەخسێنرێت و گرفت نەهێنرێتە بەردەم بەڕێوە چوونی پرۆسەکە.
٣- گیانی هاریکاریی لە نێوان قەوارە و کاندیدەکاندا هەبێت و سەکۆی گشتی ڕێگەپێدراو و شوێنی چالاکیەکان قۆرغ نەکرێت، هەروەها پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاش ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبێت.
٤ دەبێت لەدووری دام ودەزگا حکومیەکانەوە پۆستەر و ڕیکلامی قەوارە سیاسیەکان و کاندیدەکان هەڵبواسرێت و دام ودەزگا حکومیەکان بەکارنەهێنرێت.
٥- ژینگە ی بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردن دەبێت لە کەشێکی دیموکراتی ئاساییدا بێت وهەوڵ بدرێت بەریەککەوتن و پێکدادانی کۆمەڵایەتی ڕوونەدات.
٦- لەیاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەموار کراوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە (١٢) بڕگەی مادەی (٥٧) داو لەدەروازەی شەشەمدا باس لەتاوانەکانی هەڵبژاردن دەکات ، هەرچەندە ئەم پرۆسەیە کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەی دەبات، بەڵام تاوانی هەڵبژاردن هەرتاوانەو سزای یاسایی لەسەرە، هەربۆیە پێویستە کاندیدو لیستەکان بەووردی مامەڵە بکەن .
٧- پێویستە دوای تەواوبونی پرۆسەکە تیمە خۆبەشەکان وتیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی قەوارەو کاندیدەکان سەرجەم پۆستەرو فلێکس و وێنەو کەرەستەکانی ڕیکلام لێ بکەنەوەو شوێنە بەکارهاتووەکان خاوێن بکەنەوە.
بەرەو هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو

تێبينيێك بنێرە: