هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە؟
(0) /
پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە هۆکاری مانەوەی لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەو هۆکاری بەیەکگەیاندنی لایەنە سیاسییەکان و خەڵک و کەرتی تایبەت و گشتییە. هیواشی خواست کە هەموویان بگەنە ئەو بڕیارەی ئەم حکومەتە خۆجێیە بگۆڕێت بە پارێزگای سلێمانیشەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی: نامانەوێت ئەم سەقامگیرییە کە درووستکراوە، هەڵبوەشێتەوە.
ناوبراو وتی:هیوادارین ئیرادەیەکی وا درووست ببێت کە دامودەزگاکان بە شێوەیەکی یاسایی کاری خۆیان بکەن کە کارەکتەرەکانی ناو حکومەت بە شێوەیەکی پیشەییانە و یاساییانە کاری خۆیان بکەن کە پێویستی بەم ململانێیانە نەبێت و بە زووترین کات بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم حکومەتە خۆجێیە بگۆڕێت./.
تێبينيێك بنێرە: