یەکێتی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی بردە هەولێر؟

(0) / / كوردستان / وەهاب هەڵەبجەیی


Nov 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە بردنی وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی دژە تیرۆر کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە داوا کراوە، بۆ ئیستیفزازکردنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان نەبووە، بەڵکوو بۆ ئەوە بووە کە بێ تاوانیی خۆی بسەلمێنێت.

ڕابیحە محەممەد ڕایگەیاند کە بردنی فەرماندەی دژە تیرۆری یەکێتی بۆ هەولێر بۆ ئەوە بووە کە بەرگری لە خۆی بکات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە وەهاب هەڵەبجەیی وەک کەسێکی ئەمنی چووە، ئەویش دەتوانێت ڕوونکردنەوە بدات لە سەری ئەگەر پرسیاریان لەو هەبێت، هەوڵی ئەوەی داوە کە بێ تاوانیی خۆی بۆ هەمووان ڕوون بکاتەوە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند کە ئامانج لە کۆبوونەوەکەی هەولێر بۆ ئەوە نەبووە کە بە نێردەی وڵاتان بوترێت یەکێتی شەڕی دەوێت، بەڵکوو بۆ ئەوە بووە کە بێ تاوانیی خۆی بسەلمێنێت.

ڕابیحە محەممەد ڕایگەیاند کە پارتی دامودەزگا هەستیارەکانی یەکێتیی وەک زانیاری و دژە تیرۆر کردووەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند کە یەکێتی لایەنی ئاشتیخواز و میانەڕۆ بووە و پارتی بەردەوام هەوڵی داوە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تاکڕۆیانە بگرێتە دەست./.