لە ماوەی 10 مانگدا زیاتر لە 450 منداڵ لە بەغدا بێسەروشوێن بوون

(0) / / ئاسیا / فەرماندەی پۆلیسی بەغدا


Nov 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو زیاتر لە 450 منداڵ لەم شارەدا بێسەروشوێن بوون.

عەدنان حەمود سەلامی فەرماندەی پۆلیسی بەغدا وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مرۆڤ، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، زیاتر لە 450 منداڵ لە هەلومەرجێکی گوماناویدا بێسەروشوێن بوون.

ناوبراو وتی کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مرۆڤ ساڵی 2012 پەسەند کراوە و پێویستی بە چاکسازی و هەموارکردنەوە هەیە.

فەرماندەی پۆلیسی بەغدا وتی کە لێژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە مەبەستی پاڵپشتی لە مافی مرۆڤ و پێشنیاری چاکسازی لە یاسا پەیوەندیدارەکان پێکهێنراوە.

سەلامی وتی کە هێشتا منداڵانی کچ و کوڕ لە هەلومەرجێکی گوماناویدا لە بەغدا بێسەروشوێن دەبن./.