بافڵ تاڵەبانی زانیارییەکی لە سەر خۆی و قوباد تاڵەبانی ئاشکرا کرد
(0) /
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە خۆی و قوباد تاڵەبانی لە هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە.
بافڵ تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ڕووداو سەبارەت بە کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، وتی: ئێمە هەموو هەوڵێکمان داوە، زیاتر لە 16 جار چووینەتە لای بارزانی، ناتێگەیشتنێک لە نێوان ئێمە و پارتی هەیە و هەست بەوە دەکەم کە دەستێک هەیە.
ناوبراو وتی: من بۆ چارەسەر دەگەڕێم و حەز دەکەین حکومەت بەهێز بێت و هی هەموو لایەک بێت بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ هەیە جۆرێکی دوو ئیدارەییە.
سەرۆکی یەکێتی سەبارەت بە بردنی وەهاب هەڵەبجەییش بۆ هەولێر وتی: بۆ نەیهێنم بۆ هەولێر، ئێمە ئیعتراف بە ئامر قەبزەکە ناکەین، نایاساییە، کاک وەهاب دەیویست بۆ شوێنێک بڕوات، خۆ بە دزییەوە نەمانهێناوە، خەڵکی تریشمان هێناوە پێشتر بەو شێوەیە.
بافڵ تاڵەبانی وتی: دانیشتین لە فڕۆکەخانە و تۆزێک تەئخیریان کردین، وتمان دەگەڕێینەوە کە شتێکی ناشیرین بوو، بو حیسابەش من و قوباد نەدەبوو بێین بۆ هەولێر لە بەر ئەوەی کە فەرمانی دەستگیرکردنمان هەیە، ئەوە شتێکی زۆر سەیرە.
سەرۆکی یەکێتی وتی کە هەولێر پایتەختە و ویلایەتی لایەنێک و بنەماڵەیەک نییە./.
تێبينيێك بنێرە: