سەرۆک وەزیرانی فینلەندا: شەڕی ئۆکرانیا لاوازبوونی ئەورووپای سەلماند

(0) / / ئەورووپا / سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا


Dec 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا وتی کە هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا ئەوەی پیشاندا کە ئەورووپا لە بواری ئەمنیدا بە تەواوی بەسراوەی ئەمریکایە.

سانا مارین وتی: ئەروووپا بە تەنیا هێزی پاراستن و بەرگری خۆیی نییە و بە بێ ئەمریکا تووشی کێشە دەبین.

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا وتی: ئەمریکا چەک و هاوکاری دارایی و مرۆیی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە و ئەورووپا بە پێی پێویست هێزی نییە./.