بافڵ تاڵەبانی چۆن باسی ئاکام عومەر ی کرد؟

(0) / / كوردستان / ئاکام عومەر بافڵ تاڵەبانی


Dec 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە ڕێوڕەسمی گەڕانەوەی تەرمی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی حزبەکەی وتی کە بەداخەوە لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان ماڵئاوایی لە برای ئازیزمان شەهید ئاکام دەکەین.

بافڵ تاڵەبانی وتی: کاک ئاکام شەڕی بۆ کوردستان و گەل و حزبەکەی کرد، ئەو تەنیا ئیرادەی بەرگری لە خاکی کوردستان و شەڕی دوژمنانی دەویست و خەونی ئەوە بوو کە یەکڕیزی کورد درووست ببێت، هەر بۆیە گەورەترین قوربانی بۆ ئەم بیر و بۆچوونانەی خۆی دا.

ناوبراو وتی: کاک ئاکام کەسێکی خواناس بوو و بە سەربەرزی گەڕایەوە بۆ لای خودای گەورە.

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: دەبێت لە بیرمان بێت کە کاک ئاکام بەو تەمەنە گەنجەوە توانی هێزێکی بچووک بکات بەم هێزی کۆماندۆیەی ئێستا کە هەموو نەیار و دوژمن لێی تۆقیون، ئەو بەشێکی سەرەکی بوو لە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و ڕوبەڕوبونەوەی شەڕی داعش و ئەو پەیوەندییەی کە لە ئێستادا لە گەڵ هاوپەیماناندا هەیە.

بافڵ تاڵەبانی لە کۆتاییدا وتی کە براکەم کاک ئاکام، خوا وەکیلە یەک دەبینینەوە، لە شوێنێکی باشتر./.