سایتی شەفافیەت داهاتی یەک هەفتەی سنوری سلێمانی بڵاوکردەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە شەفافیەت سلێمانی داهات هەڵەبجە


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەپێى داتاکانى سایتى شەفافیەت، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە 14-9-2024 تا 20-9-2024، بڕی 8 ملیار و 440 ملیۆن و 87 هەزار و 102 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەیەکى بڵاوکردەوە، کە بڕی 8 ملیار و 440 ملیۆن و 87 هەزار و 102 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكان بڵاویکردەووەتەوە، 77%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 23%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

رۆژی 15ى کانونى یەکەمى ساڵى 2022، حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی و ئێستا رۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەکاتەوە