خالید شوانی چی لە سەر چارەنووسی تیرۆریستانی داعش دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / خالید شوانی


Dec 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە پێکهێنانی دادگایەکی تایبەتمەند دەکەین بۆ لێپرسینەوە و بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی جینۆساید کە تیرۆریستانی داعش دژ بە گەلی عێراق ئەنجامیان داوە.

خالید شوانی لە میانەی چاوپێکەوتنی کریستیان ڕێتشەر ڕاوێژکاری تایبەتی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەوپێشچوون و لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش، ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش تاوانیان لە دژی ئێزدییەکان لە شەنگال کردووە، وەک چۆن تاوانیان لە سپایکەر و دژ بە هۆزی ئەلبونەمر لە پارێزگای ئەنبار و چەندین تاوانی دیکە کردووە کە ویژدانی مرۆڤایەتییان هەژاندووە، هەر بۆیە پشتگیری لە پێکهێنانی دادگایەکی تایبەتمەند دەکەین بە ئیرادەیەکی نیشتمانی عێراقییەوە بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش.

وەزیری دادی عێراق وتی کە بە هەموو شێوازێک لە لایەن وەزارەتی داد و حکومەتی عێراقەوە هاوکاری ئەو تیمە تایبەتەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت بە ئامانجی زیاتر پارێزگاریکردن لە مافی مرۆڤ و سزادانی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش./.