خالید شوانی: پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتییە
(0) /
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر حیزبە کوردییەکان درێژە بەم عەقڵیەتەی ئێستا بدەن دۆخی کەرکوک بەرەو باشتربوون ناچێت.
خالید شوانی وتی کە کەرکوک بە دۆخێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت و خەڵکەکەی لە دۆخێکی دەروونی خەراپدان.
ناوبراو وتی کە کورد پێویستە واز لە ململانێ ناوخۆییەکان بێنێت و سەرجەم لایەنەکان خاوەنی بەرنامەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی بن و پەیامیشیان بۆ پێکهاتەکانی دیکە هەبێت.
وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لە گەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق، وتی: پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و لە ناو کوردیشدا بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و دەبێت بە ڕێکەوتنی کورد و پێکهاتەکانی دیکە دیاری بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: