بزانە داهاتی نانەوتیی سلێمانی و هەڵەبجە لە یەک ڕۆژدا چەند بووە

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Dec 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

بابەتی داهات و خەرجییەکان لە هەرێمی کوردستان دیسانەوە هاتووەتەوە بەر باس، ئەوەش لە پاش ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی شەفافییەت لە لایەن قوباد تاڵەبانییەوە بووە.

داهاتی نانەوتیی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەو ماڵپەڕەدا دەخرێنەڕوو.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی کە لە ماڵپەڕەکەدا بڵاو بووەتەوە، داهاتی نانەوتیی ڕۆژی 18 ی ئەم مانگەی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین شەش ملیار و 273 ملیۆن دینار بووە./.